له یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌می جامی به‌رازیل یانه‌ی ئه‌نته‌رناسیۆنال به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆلێك سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی ریمۆ به‌ده‌ستهێنا.
یاریگای مانگویراو له شاری بیلیم یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌نته‌ر ناسیونال و ریمۆی لهخۆوهگرت، له خوله‌كی نۆزده‌ی یاریه‌كه خاوه‌ن یاریگا له رێی یاریزان فیلیپ ماركیز به لێدانێكی به‌هێز گۆڵی پێشكه‌وتنی له‌یاریه‌كه‌دا تۆماركرد.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌نته‌ر ناسیونال ته‌نیا شه‌ش خولهك دوای ئه‌و گۆڵه توانی به‌واژووی لیوناردۆ دامیاو گۆڵی به‌رامبه‌ر تۆمار بكات، یاریه‌كه به‌گه‌رم و گوڕیه‌وه له‌نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وامبوو تا له خوله‌كی سیی یاریزان ئهدنیلسۆن توانی گۆڵی دووه‌م بۆ ئه‌نته‌ر ناسیونال تۆماربكات.
له گێمی دووه‌می یاریه‌كه هه‌ردوولا چه‌ندین هێرشیان برده سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، به‌ڵام هیچ لایه‌كیان نه‌یانتوانی گۆڵی دیكه تۆماربكه‌ن و به‌مجۆره یاریه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌نته‌ر ناسیونال به‌كۆتاهات به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك و خۆی گه‌یانده قۆناغی سێیه‌م.
جێی ئاماژه‌یه له كاتی زیادكراوی یاریه‌كه نیكۆلاس لۆپێز به‌هۆی وه‌رگرتنی دووه‌م كارتی زه‌رد له‌یاریه‌كه به‌كارتی سووركرایه ده‌ره‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.