وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، هەفتەى داهاتوو لە لایەن وەزارەتى داراییەوە هاندانى مامۆستایانى وەزارەتى پەروەردە دابەشدەکرێت.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێك سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی ده‌رماڵه‌ی هاندانی مامۆستایانی وه‌زاره‌ته‌كه بڵاوده‌كاته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه دراوه به ئه‌وه‌ی كه هەفتەى ئایندە، لە لایەن وەزارەتى داراییەوە ده‌رماڵه‌ی هاندانى مامۆستایانى وەزارەتى پەروەردە دابەش دەکرێت.
ده‌رماڵه‌ی هاندانی مامۆستایان بڕه پاره‌یه‌كه كه جیا له مووچه ده‌بێت مانگانه به مامۆستایان بدرێت و بۆ هه‌ندێك مامۆستا 100 هه‌زار دینار و بۆ هه‌ندێكی دیكه‌یان 150 هه‌زار دیناره به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه چه‌ند مانگێكه حكوومه‌ت نه‌یتوانیوه ئه‌و بڕه پاره‌یه به مامۆستایان بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.