به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك، راگه‌یاند هه‌فته‌ی داهاتوو، رێگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ولێر - كه‌ركووك ده‌كرێته‌وه.
كه‌مال كه‌ركووكی، به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك، راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، بڕیار دراوه، هه‌فته‌ی داهاتوو، رێگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ولێر - كه‌ركووك بكرێته‌وه.
به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك گووتیشی: هه‌موو ئه‌و رێگه لاوه‌كیانه‌ش به رووی هاووڵاتیاندا ده‌كرێته‌وه، كه هه‌ولێر و كه‌ركووك پێكه‌وه‌ده‌به‌ستنه‌وه.
بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکووک، گوتیشی: لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو رێگای نێوان هەولێر- کەرکووک، هەولێر- مەخموور و تەواوی ئەو رێگەیانە دەکرێنەوە، کە پەیوەندی بە ژیانی هاونیشتمانیانەوە دەبێت.
کەمال کەرکووکی، گوتیشی: هێزەکانی پێشمەرگە لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە بەمەبەستی پاراستنی شوێنەکان.
لەبارەی ئەوەی لایەنی عێراقی چەندە بەدەمەوەهاتنی هەیە، بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکووک، گوتی: ئێمە لەلای خۆمانەوە رێگاکان دەکەینەوە و ئەوەی دەمێنێتەوە دەکەوێتە ئەستۆی ئەوان.
كه‌مال كه‌ركووكى، باسى له‌وه‌شكرد، "ئێمه وه‌ك پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، بڕیارى خۆمان داوه، ئه‌و رێگه‌یه ده‌كه‌ینه‌وه به رووى هاووڵاتیان و ئه‌وانه‌شى كه زیانیان بۆ گه‌لى كوردستان نه‌بێت. گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و به‌ربه‌سته‌ى كه پیلانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر هه‌بوو و له 20ى ئۆكتۆبه‌ر ویستیان به‌ره‌و پایته‌خت بێن و لوتیان شكێنرا و تانكى ئه‌برامزى ئه‌مریكى كه له ده‌ست حه‌شدى شه‌عبى بوو، تێكشكێنرا و زیانێكى زۆر به‌ر به هه‌ردوولا كه‌وت و ئێمه‌ش شه‌هید و بریندارمان هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هاووڵاتیان به‌ربه‌ستیان له‌به‌رده‌مدا نامێنێ و كارى خۆیان ده‌كه‌ن و له هه‌مانكاتیشدا ئاسایشى پایته‌خت له ئه‌ماندا ده‌بێت.
كرانه‌وه‌ى رێگه‌ى هه‌ولێر و كه‌ركووك دواى زیاتر له چوار مانگ داخرانى دێت، كه به هۆیه‌وه، هاووڵاتیان ناچار بوو له رێگه‌ى هه‌ولێر – ته‌قته‌ق – كه‌ركووك هاتوچۆ بكه‌ن.
به هۆى رووداوه‌كانى خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو، رێگه‌ى سه‌ره‌كى نێوان هه‌ولێر و كه‌ركووك داخرا و له پردێ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان رووبه‌ڕووى په‌لامارى میلیشیاكانى حه‌شد و سوپاى عێراق بوونه‌وه و به‌و هۆیه‌وه رێگه‌كه داخرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.