Erbil 10°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 23:10

سێیه‌مین کۆنفرانسی ناودارانی کۆیه‌ به‌ڕێوه‌چوو

چه‌ند پانێڵیك له‌سه‌ر شاعیردڵدار پێشكه‌ش كران
dldive shher
کوردستان TV
100%

له‌ یادی  سه‌د ساڵه‌ی له‌دایكبوونی دڵدری شاعیردا له‌ژێر ناونیشانی ''دڵدار شاعیری ڕه‌سه‌نایه‌تیی زمان و شیعرو هزری نه‌ته‌وه‌یی'' سێیه‌مین كۆنفرانسی ناودارانی كۆیه‌ له‌ زانكۆی كۆیه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌م كۆنفرانسداچه‌ندین  لێكۆڵینه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند پانێڵیك له‌سه‌ر شاعیردڵدار پێشكه‌ش كران ، كه‌ هه‌موویان تایبه‌ت كراون به‌ به‌رهه‌مه‌ شیعرییه‌كانی دڵدار و وتاره‌كانی و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردی و ژیانی سیاسیی دڵدار.

شایانی باسه‌ دڵدار ساڵی 1918 له‌ شاری كۆیه‌ له‌دایكبووه‌، خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌ كۆیه‌ و ناوه‌ندی له‌ هه‌ولێر و ئاماده‌یی له‌ كه‌ركوك و به‌شی یاسای  له‌ زانكۆی به‌غدا ته‌واو كردوه‌، ساڵی 1948 و له‌ ته‌مه‌نی 30 ساڵیدا له‌ شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كردووه‌ و دواتر ته‌رمه‌كه‌ی براوه‌ته‌وه‌ كۆیه‌ و تائێستاش دوو جار ئه‌و جوانكارییانه‌ی بۆ گۆڕه‌كه‌ی كراون، شكێنراون و دواتر نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه‌.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.