به به‌شداری كومه‌ڵێك خێزانی سنووری پارێزگای دهۆك له هه‌رێمی كوردستان فێستیڤاڵێكی تایبه‌ت به نێرگز له پڕۆژه‌ی گوندی "بابل‌و" به‌رێوه‌چوو كه تیایدا 50 ملیۆن نێرگز چێنراوه.
عیسمه‌ت مایی وه‌ك گه‌شتیار له فێستیڤاڵی نێرگز به‌شداری كردووه به ماڵپه‌ری "وشه"ی راگه‌یاند: فێستیڤاڵی نێرگز له دهۆك شتێكی جیاواز و نوێیه ، نێرگزی كوردی بۆنێكی كورده‌واری و ره‌سه‌ن ده‌به‌خشێته مرۆڤ و دڵ و ده‌روونی مرۆڤ ئارام ده‌كاته‌وه.
كوردستان تیڤی / كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.