دوناڵد تڕا‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا دوێنى سیشه‌ممه 20ى شوباتى 2018 فه‌رمانى به كونگریسمان داوه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر موشه‌كى بالیستیكى ڕوسیا بكه‌ن و بزانن ڕوسیا ڕێكهوتنهكى سه‌رده‌مى سه‌رۆك ڕیگانیان پێشێڵكردووه.
دۆناڵد تڕه‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى وڵاته‌كه‌ى داواى كردووه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر موشه‌كى بالیستیكى ئار ئیس- 26ـى ڕوسیا بكه‌ن به‌پێى ڕێككه‌وتنى ئه‌تۆمى نێوان ڕوسیا و ئه‌مریكا كه له ساڵى 1987دا واژۆ كراوه و بزانن ئایا ڕوسیا ئه‌و ڕیككهوتنهى پێشێڵكردووه یان نا.
ترامپ رایده‌گه‌یه‌نێت: "به‌پێى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى كه پێم دراوه وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ى ده‌ستوور و یاساكانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌م بۆنه‌یه‌وه راسپاردنى وه‌زیرى ده‌ره‌وه به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگرى و به‌ڕێوبه‌رى سه‌رۆكى كارمه‌ندانى لیژنه‌ى هاوبه‌شى، هه‌روه‌ها به‌ڕێوبه‌رى هه‌واڵگرى نیشتمانى، به پێى بڕگه‌ى 1245 كه ده‌سه‌ڵات و تواناى به‌رگریى نه‌ته‌وه‌ییم پێ دراوه بۆ ساڵى 2018".
ترامپ له لێدوانه‌كه‌یدا وتى: به‌پێى ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ى كۆشكى سپى، پاش ئه‌وه‌ى ڕوسیا به‌پێى مادده‌ى 1245ى ساڵى 2018 ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى سیسته‌مى موشه‌كى بالیستى ئار ئیس-26ى خسته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، تڕا‌مپ داواى له به‌رپرسانى وڵاته‌كه‌ى كردووه كه لێكۆڵینه‌وه له‌و سیسته‌مه‌ى ڕوسیا بكه‌ن، به‌پێى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى نێوان ئه‌و دوو وڵاته كه له ساڵى 2018 دا واژۆ كراوه.
ئه‌نجامدانى پشكنینه‌كه دیارى ده‌كات كه گوایه ئه‌و موشه‌كه به‌پێى ڕێكهوتنامهى سه‌ره‌تاى نوێ ئایه ڕێگه پێدراوه له‌سه‌ر پێوانه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى په‌ره‌پێدانى چه‌كه ستراتیژییه‌كانى هه‌ردوو وڵات، به فه‌رمانى سه‌رۆك كۆمار و راسپاردنى ئه‌و لیژنه‌یه ده‌بێت له ماوه‌ى 90 ڕۆژدا لێكۆڵێنه‌وه له‌و باره‌یه‌وه بكرێت و پاشان بنێردرێت بۆ كۆنگرێس بۆ په‌سه‌ند كردن.
له ساڵى 1987دا ڕێكه‌وتنێك له نێوان ئه‌مریكا و ڕوسیا ئه‌نجامدرا به ناوى (New start) بۆ له‌ناوبردنى چه‌كى بالیستى ئه‌تۆمى دوور هاوێژ و نزیك هاوێژ كه به مه‌وداى (500-1000) كیلۆمه‌تر ده‌ڕوات و هه‌روه‌ها له ساڵى 2011دا به هه‌مان شێوه دڵنیاى درایه‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى په‌ره‌پێدانى ئه‌و جۆره چه‌كانه، له ئێستادا ئه‌مریكا پێشبینى ده‌كات كه ڕوسیا به په‌ره‌پێدانى سیسته‌مى موشه‌كى بالیستى ئار ئیس-26 ئه‌و ڕیككهوتنهى پێشێڵكردبێت.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی / سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.