ماوه‌یه‌كه له باشووری نیوزله‌ندا مشك ئه‌ونده زۆر بووه هاوڵاتیانیان به تایبه‌تی دانیشتوانی دوورگه‌ی (ئانتیبۆدس) یان هه‌راسان و بێزار كردووه .
بۆیه حكومه‌ت بڕیاریداوه هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی له‌دژی مشكه‌كان ئه‌نجام بدات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تیمێكی سه‌ربازیان پێكهێناوه له پۆلیس و سه‌گی پۆلیس و چه‌ندین سهربازوشارهوانی بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێك بۆ له ناو بردنی مشكهكهكان له هه‌مان كاتدا حكومه‌تی نیوزله‌ندا بڕی (735) ملیۆن دۆلار ته‌رخان كردوه‌كه گه‌وره‌ترین بڕه پاره‌ی ته‌رخانكراوه بۆ شه‌ڕی له ناوبردنی مشك .
شایانی باسه دوورگه‌ی (ئانتیبۆدس) كه‌وتۆته دووری (760) كیلۆمه‌تر له‌باشووری نیوزله‌ندا، هه‌رچه‌نده ژماره‌ی دانیشتوانی كه‌مه، به‌ڵام ژماره‌ی مشكه بڵاوبووه‌كان گه‌یشتۆته (200) هه‌زار مشك.
سه‌رچاوه / ئه‌لیه‌وم ئه‌لسابع
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.