هه‌ر له خولی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی پیۆنگ چانگی كۆریای باشوور، یاریزانی به‌ناوبانگی نه‌مسایی، مارسێل هێرشه‌ر پله‌ی یه‌كه‌م و میدالیای زێڕی له پێشبڕكێی خلیسكانی پێچاوپێچی ماوه درێژ له ئاستی پیاوان به‌ده‌ستهێنا.
هێرشه‌ر به نیشاندانی ئاستێكی به‌رز، له ڕیزی پێشه‌وه‌ی پێشبڕكێكه هات و دووه‌م میدالیای زێڕی له ئۆوڵۆمپیادی زستانه برده‌وه، پله‌ی دووه‌م و میدالیای زیو‌یش بووه به‌شی هێنریك كریستۆفهرسێنی نۆروێژی، هه‌وره‌ها ئه‌لێكس پێنتورالی فه‌ره‌نسی پله‌ی سێیه‌م و میدالیای برۆنزی به‌ركه‌وت.
له لایه‌كی دیكه‌و له پێشبڕكێی خلیسكانی چوارجار ده كیلۆمه‌تری قه‌راغی شار له ئاستی پیاوان، تیپی نۆروێژ پله‌ی یه‌كه‌م و میدالیای زێڕی به‌ده‌ستهێنا، یاریزانانی نۆروێژ درێژی پێشبڕكێكهیان به‌كاتی یه‌ك كاتژمێر‌و سیی و سێ خولهك و چوار چركه‌و نۆ له ده‌یای چركه‌یه‌ك بڕی و نازناوه‌كه‌یان برده‌وه.
تیپی ڕوسیا پله‌ی دووه‌م و میدالیای زیوی به‌ركه‌وت، پله‌ی سێیه‌میش بووه به‌شی تیپی فه‌ڕه‌نسا.
جێگای باسه له ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی پیۆنگ چانگ، نۆروێژ پێنج میدالیای زێڕی له پێشبڕكێكانی خلیسكانی قه‌راغی شار به‌ده‌ستهێناوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.