Erbil 5°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 06:40

هاوار بازرگان گۆرانی بۆ هه‌ولێر ده‌لێت

له‌م نزیكانه‌ كلیپی بۆ ده‌كرێت
کوردستان TV
100%


دوای دابران و نه‌بوونی هیچ به‌رهه‌مێكی تازه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ن ساڵیك ، هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژی شاری هه‌ولێر (هاوار بازرگان )  به‌ تۆماركردنی گۆرانییه‌كی نوێ له‌ ژێر ناوی "  هه‌ولێر " دووباره‌ ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌ .

بازرگان ئاشكرایده‌كات ، گۆرانی " هه‌ولێر " تێكسته‌كه‌ی له‌ لایه‌ن ( محه‌مه‌د فه‌رید ) ه‌وه‌ نووسراوه‌ و خۆیشی ئاوازه‌كه‌ی ئاماده‌كردووه‌ و له‌م نزیكانه‌ كلیپی بۆ ده‌كرێت و شوێنه‌مێژوییه‌كانی شاری هه‌ولێر له‌ كلیپه‌كه‌ پیشان ده‌درێن .

هاوار بازرگان خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره‌ ، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له‌ ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه‌ ، به‌ڵام چه‌ند ساڵێكه‌ گۆرانیی و كلیپی نوێی نییه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.