Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 15:01

 مه‌ترسیه‌کانی به‌کارهێنانی مادە‌پاککه‌ره‌وه‌کان بزانه‌

(ئۆستین سوانس) ئه‌ندامی لێكۆڵه‌ری ئه‌م گروپه‌، ئامۆژگاری ده‌كات كه‌خۆتان دور بگرن
کوردستان TV
100%

لێكۆڵینهوهكان دهریان خستووه‌ كاركردن بهمادهپاككهرهوهكان بۆ ساڵانێكى دوور و درێژ دهبێتههۆی  دروست بوونى نه‌خۆشى كوشنده‌ به‌ تایبه‌تى نهخۆشی سییههكان،

 گروپێكی ڵێكۆڵهری زانكۆی بێرگن، لهنه رویج،دوای لێكۆلینهوهو پشكنین بۆ 6000 كهس،گهیشتونهته ئه‌و ئهنجامهی كهبهكارهێنانی ماددهپاككهرهوهكان مهترسیدارن و كارگهرییان بۆئافرهتان زیاتره تاكوپیاوان، بهبروای لێكۆلهروهانی ئهم گروپه، بهكار هێنانی مادهكیمیاویهكان بۆ پاككردنهوهیماڵهكان لهزۆربهی كات پێویست نییهو بهكار هێنانی دهسماڵی دژهبه‌كتریا و ئاو به‌سن بۆ پاككردنهوه، ههروهها كارناسانی بریتانیا پێشنیاز دهكهن، سوڕی ههوا لهناو ماڵهكاندا ههبێت و لهجێگای سود وهرگرتن لهمادهپاككهرهوهكان، تهنیا  سود لهئاو وهربگیرێت.

  شایانی باسه كارناسان له‌‌لێكۆڵینهوهكانی پێشوتر تهنیا ئاماژهیان بهمهترسی توش بون  نه‌خۆشى ڕهبۆ كردبوو، بهڵام لهم لێكۆڵینهوهیهدا كهئهنجامهكهی لهگۆڤارێكی پزشكی ئهمهریكی بڵاوكرایهوه ،ده‌ركه‌وتووه‌ كهمهترسیهكانى ئهم جۆرهمادانه زیاترن(ئۆستین سوانس) ، ئهندامی  لێكۆڵهری ئهم گروپه، ئامۆژگاری دهكات كهخۆتان دور بگرن لهزۆر بهكار هێنانی ئهم مادهانه، لای  خۆشیهوه (سارا مهك فادین) ئهندامی (ئهنجومهنی سییهكانى بهریتانیا ) دهڵیت: ههڵمژینی ههر مادهیهكی  كیمیاوی كه لهگهڵ ههوا تێكهڵ بێت ،بههۆی ههنهسهدانهوهكارگهری لهسییهكان دهكات، ئهم لێكۆلهرهش ئامۆژگاری ههموو كهس دهكات و دهڵێت، لهكاتی بهكار هێنانی ئهم مادهكیمیاییانه بۆ پاكردنهوهی ماڵهكانتان ، پێویستهدهرگا و پهنجهرهكان كراوهبن و تاكو سوڕی ههوا لهناو ماڵدا كارا بێت.

 

 ئاماده‌كردنی: فه‌خری نزاری

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.