وته‌بێژێك به ناوی سوپای پاسدارنی ئێران رایده‌گه‌ێنێ، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پارچه تێكشاوهكانی فڕۆكه وون بووه‌كه‌ی ئێران له‌ناوچه‌ی ده‌نای شاخاوی له زنجیره چیای زاگرۆس دۆزرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20-2- 2018 عه‌مید ره‌مه‌زان شه‌ریف وتهبێژبه ناوی سوپای پاسدارانی ئێران به ئاژانسی میهری ئێرانی رایگه‌یاند: هێلیكۆپته‌ره‌كانی هێزی ئاسمانی سه‌ر به سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پارچه تێكشكاوه‌كانی فڕۆكه وون بووه‌كه‌ی ئێرانیان له به‌رزاییه‌كانی چیای ئهدنه له ناوچه‌ی سمێرم له پارێزگای ئه‌سفه‌هان دۆزییه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: هێلیكۆپته‌ره‌كانی هێزی ئاسمانی توانیویانه وێنه‌ی پارچه‌ی فڕۆكه تێكشاوه‌كه بگرن.
گوتیشی: له پێناو دڵنیابوون ،وێنه‌كان له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری جێبهجكاری كۆمپانیای ئاسمان پشكنینی بۆ ده‌كرێت و پاشان بۆ رای گشتی بڵاو ده‌كرێته‌وه.
له دووی رۆژی رابردوو فرۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌ر هه‌ڵگری ئێرانی به 100 سه‌ر نشینه‌وه كه‌وته خواره‌وه‌و تا ئێستا چاره‌نووسی سه‌رنشینانی ئه‌و فرۆكه‌یه نادیاره.
زاگرۆس گه‌وره‌ترین زنجیره‌چیای كوردستانه ، كه‌به‌درێژایی خاكی كوردستان پاڵكه‌وتوه له ناوچه‌ی وان له باكووری كوردستانه‌وه ده‌ست پێده‌كات و تا ناوچه‌ی كرمان له ئێران، ١٥٠٠ كیلۆمه‌تر درێژه‌ی هه‌یه. به‌رزترین شوێن له زنجیره‌چیاكانی زاگرۆس زهردكێوه (٤٥٤٨ مه‌تر) له ناوچه‌ی لوڕستاندا.ووشه‌ی زاگرۆس وشه‌یه‌كی لێكدراوی كۆنی كوردیه له(زاگ+ڕۆژ)پێكهاتوهبهمانای زێد یان شوێنی له‌دایكبوونی ڕۆژدێت،خێڵه كوردییه كۆنه‌كان له‌وبڕوایه‌دابوون كه‌خۆر(ڕۆژ)له‌دامێنی ئه‌م زنجیره شاخه‌وه له‌دایك ده‌بێت
ئاماده‌كردنی : رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.