به‌ڕێوبه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رایده‌گه‌ێنێ، هه‌ندێك ده‌زگای ڕاگه‌یاندن به ناوی خێرخوازی و پاره كۆده‌كه‌نه‌وه‌و به‌تایبه‌تیش له ئێستادا كه قه‌یرانی دارایی هه‌یه‌و دۆخه‌كه‌یان قۆستووه‌ته‌وه.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوبه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، له لێدوانێكیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاند: هه‌ستمان كردووه هه‌ندێك ده‌زگای ڕاگه‌یاندن به ناوی خێرخوازی و پاره كۆده‌كه‌نه‌وه‌و به‌تایبه‌تیش له ئێستادا كه قه‌یرانی دارایی هه‌یه، دۆخه‌كه‌یان قۆستووه‌ته‌وه، هه‌ربۆیه له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتوون كه هیچ ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن بۆی نه‌بێت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆ پاره كۆبكاته‌وه.
نه‌قشبه‌ندی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له سه‌رده‌مانێكدا هه‌ندێك ده‌زگای ڕاگه‌یاندن كۆمه‌ڵێك وتاریان په‌خش كردووه كه په‌یامی رق و تووندووتیژی تێدا بووه، هه‌ربۆیه بڕیاریان داوه ڕێكاره یاساییه‌كان بگرنه به‌ر و ڕێگا نه‌ده‌ن هیچ ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن به بێ ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وتاری هه‌ینی په‌خش بكات.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ده‌ریكردووه، تێیدا هاتووه گه‌ر مامۆستای ئاینی داوای مۆڵه‌تی كردنه‌وه‌ی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن بكات ده‌بێت نووسراو بۆ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بكات، ئه‌و ڕادیۆ و تهلهفزیۆنانهش كه خاوه‌نه‌كانیان مامۆستای ئاینیین ده‌بێت بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كانیان ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وه‌ربگرن.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.