وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا پرۆژه‌یه‌كی ئاماده كردوه كه ئێستا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌یه پرۆژه‌كه بریتییه له قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كار هێنانی مۆبایلی له نێو سوپای روسیا.
رۆژنامه‌ی "كومیرسانت"ی روسی بڵاویكرده‌وه: وه‌زاره‌تی ناوخۆیی بریاریداوه رێوشوێنی گرنگ بگرێته به‌ر به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له دزه پێكردنی زانیارییه نهێنییه‌كان ، هه‌نگاوه‌كان به‌جۆرێكه ده‌گاته هه‌موو سه‌ربازه‌كان تاپله باڵاكانیش ده‌گرێته‌وه.
نیازیش وایه له بری مۆبایل ئامێركی ساده‌وساكار كه نهتوادرێت وێنه بگرێت و شوێن دیار بكات ، بۆ سوپا ئاماده بكرێت ، به پێیی زانیاركانیش پێشنیاز كراوه له یه‌كی ئاداری داهاتوو بریاره‌كه جێبه‌جێبكرێت.
سه‌رچاوه/ روسیا ئه‌لیه‌وم
كوردستان تیڤی/كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.