وه‌ك له لیستى ناوى كاندیداندا ده‌ركه‌وتووه، ئاڵا تاڵه‌بانى، په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتى به‌غدا خۆى بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراق، كاندید كردووه.
به‌پێی لیسته‌كه، ئاڵا تاڵه‌بانى، كه پێشتر سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى نیشتمانی كوردستان بوو له په‌رله‌مان، له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتى به‌غدا، له‌سه‌ر بازنه‌ى به‌غدا، خۆى كاندید كردووه و له ریزبه‌ندى پێنجه‌مى لیسته‌كه ناوى هاتووه.
بەپێی ئەو لیستەی ماڵپەڕی (شەفەق نیوز)ی عیراقی بڵاویكردۆتەوە، ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ناوی لە ڕیزبەندی كاندیدەكانی “هاوپەیمانی بەغداد”دایە، كە لیستێكی سوننەكانە و لەلایەن مەحمود مەشهەدانی، سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی عیراق-ەوە سەرۆكایەتی دەكرێت.
ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە و لەسەر پارێزگای كەركوك بۆتە پەرلەمانتار لە بەغدا و پێشتر سەرۆكی فراكسیۆنی حزبەكەی بووە.
لەمیانەی دیدارێكی لەگەڵ كەناڵی "ئیفاق"ی سەر بە نووری مالیكی، ئاڵا تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات، كە تاڵەبانییەكان لە بنەڕەتدا شیعەن و سەر بە عەشیرەتی "ئەسەدی" شیعەی عێراقن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.