وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، ئەوان بەردەوام باوەڕیان بەوەیە كە پێویستە "بەژەوەندییە رەواكانی كوردانی عێراق زامن بكرێت.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی تاس، ئەمڕۆ دووشەممە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا لەمیانی وتارێكدا لە كۆنفرانسی نێودەڵەتی یانەی ڤاڵدا لەمۆسكۆ رایگەیاندووە، "ئێمە بەردەوام لەگەڵ ئەوەداین بەژەوەندییە رەواكانی كوردانی عێراق زامن بكرێت.
لاڤرۆڤ لەبارەی کێشەی کورد لە عێراق رایگەیاند: ئێمە پشتگیریی تەواوی مافە دەستوورییەکانی کورد دەکەین و ئەوە بەڕاست نابینین کە هیچ کەس و لایەنێک داخوازییەکانی کورد بۆ بەرژەوەندیی سیاسی خۆی بەکاربێنێت.
زیاتر گوتیشی: ئێمە چەندینجار گوتوومانە هەڵوێستی ئێمە لە میدیا ناگۆڕێت، ئێمە پشتگیری تەواوی مافە دەستوورییەکانی کورد دەکەین، کورد مێژوویەکی زۆر کۆنی هەیە و کورد خاوەن مێژوو و کولتووری خۆی بێت، لەهەمانکاتدا ئێمە ئەوە بەڕاست نابینین کە هیچ کەس و لایەنێک داخوازییەکانی کورد بۆ بەرژەوەندیی سیاسی و جییۆپۆڵۆتیکی خۆی بەکاربێنێت، بەتایبەت ئەوانەی هیچ پەیوەندییەکیان بە بەرژەوەندی کوردەوە نییە لە بواری پاراستنی ئەمنییەتی ناوچەکەدا.
لاڤرۆڤ گوتیشی: ئێمە دڵنیاین كە دەتوانرێت ئەنجامبدرێت، پێویستە لەچوار چێوەیەی عێراقێكی یەكگرتوودا جێبەجێبكرێت.
لاڤرۆڤ ئەوەشی خستووەتەڕوو، روسیا پێشوازی لە پەیوەندییەكانی ئەم دواییەی نێوان بەغدا و هەولێر دەكات، لەمیانی ئەو پەیوەندیانەدا هەردوو توانیویانە بەشێوەیەكی بەرچاو پەیوەندییەكان لەنێوان حكومەتی ناوەند و هەرێمی نیمچە سەربەخۆیی كوردی ئاسایی بكەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.