Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 02:36

ژاپۆن تاوه‌رێکی 350 مه‌تریی له‌ دار دروست ده‌کات

ئه‌م تاوه‌ره‌ كه‌ له‌ 70 نهۆم دروست ده‌كرێت
ژاپۆن تاوه‌رێكی 350 مه‌تریی له‌ دار دروست ده‌كات
کوردستان TV
100%

ئه‌ندازیارانی ژاپۆنیی ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ به‌نیازن تاوه‌رێك به‌ به‌رزیی 350 مه‌تر له‌ دار درووست بكه‌ن كه‌ ده‌بێته‌ هێمایه‌ك بۆ ژینگه‌ دۆستی.

ئه‌م بینایه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ ناوه‌ڕاستی شاری تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن و به‌ بودجه‌یه‌كی 9/5 ملیار دۆلاریی درووست بكرێت، به‌ گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كان درووستكردنه‌كه‌ی ساڵی 2041 به‌ كۆتایی ده‌گات.

ئه‌م تاوه‌ره‌ كه‌ له‌ 70 نهۆمدا درووست ده‌كرێت له‌ 350 دوكان و ئۆفیسی بازرگانیی و هۆتێل و خانوو پێكدێت و بڕیاریشه‌ دیزاینه‌كه‌ی به‌جۆرێك بێت كه‌ وه‌ك دراستانێك له‌ ناوه‌ڕاستی شاره‌كه‌دا بێته‌ به‌رچاو.

به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان %90ـی پێكهاته‌ی تاوه‌ره‌كه‌ له‌ دار ده‌بێت و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی له‌ پۆڵا ده‌بێت، وه‌ به‌ چه‌شنێك دیزاین كراوه‌ كه‌ به‌رگه‌ی با و بومه‌له‌رزه‌ی به‌هێزیش بگرێت.

به‌ڵام كۆمپانیای بیناسازیی به‌رپرس له‌ درووستكردنی تاوه‌ره‌كه‌ تا ئێستا بڕیاری نه‌داوه‌ كه‌ له‌ كام دۆری دار بۆ درووستكردنی بینای تاوه‌ره‌كه‌ كه‌ڵك وه‌رگرێت.


سه‌رچاوه‌ / مێهر نیوز    
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

دیزاین

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.