Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 17:56

باڵا به‌رزه‌کان له‌ جه‌ڵته‌ی مێشک نزیکن

له‌ پێكهاته‌یان جیناتی جیاواز هه‌یه‌
کوردستان TV
100%


كۆمه‌لێك له‌ زاناكانی كۆپنهاگن  له‌ ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیدا بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌  ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌ن به‌ژن و بالایه‌كی درێژن  زیاتر له‌ كه‌سانی دیكه‌ توشی جه‌ڵته‌ی مێشك ده‌بن .

گۆڤاری  Science daily  توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌نجامداوه‌ كه‌ تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك بوونه‌ته‌وه‌ ، له‌ ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا توشی جه‌ڵته‌ی مێشك هاتوون ، ئه‌وانه‌ن كه‌ به‌ژن و بالایه‌كی درێژیان هه‌یه‌.

ئه‌م گۆڤاره‌ زانستییه‌ له‌ نێوان ساڵانی 1930 تا 1989  ئامارێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌  كه‌ له‌سه‌ر 300 هه‌زار كه‌س  كه‌ ته‌مه‌نیان  له‌ نێوان ( 7-13) ساڵ  ئه‌نجامدراوه‌ ، له‌ ئاماره‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌وانه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا توشی جه‌ڵته‌ی مێشك هاتوون بریتیین له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ژن و بالای به‌رزیان هه‌یه‌ .

توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ هۆكاره‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ به‌ژن و بالا به‌رزه‌كان له‌ پێكهاته‌یان جیناتی جیاواز هه‌یه‌ و هه‌روه‌ها زیاتر له‌ كه‌سانی تر توشی دڵه‌راوكێ ده‌بنه‌وه‌ .

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.