Erbil 31°C سێشەممە 24 ئەیلوول 12:17

سلێمانی.. هاووڵاتییه‌ک کۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا

به‌ پێی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌و هاووڵاتییه‌ نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌بووه‌
سلێمانی ... هاووڵاتییه‌ك كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ پێگه‌ی ره‌سمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ 18/2/2018، له‌ گه‌ڕه‌كی سێتوان له‌ شاری سلێمانی هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 51 ساڵان كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا.

راشیگه‌یاندووه‌: دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری له‌ شاری سلێمانی كراو به‌ پێی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیش ئه‌و هاووڵاتییه‌ نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌بووه‌و به‌ په‌ت كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌ .

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌: هاووڵاتییه‌كه‌ ناوی ( ك،ك،ع ) له‌ دایكبووی 1976ـه‌و له‌ ئێستاشدا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ .


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.