گۆرانیبێژی كورد ئیسلام زاخۆیی، نوێترین گۆرانیی خۆی بۆ به‌رخو دانی شاری عه‌فرینی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاو كرده‌وه.
ئیسلام زاخۆیی، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 2018/2/18، له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) ڤیدیۆیه‌كی به ناوی (بۆ به‌رخودانی عه‌فرین) له ئه‌ڵمانیا بڵاو كردووه‌ته‌وه و گۆرانییه‌كه تایبه‌ته به به‌رگرییه‌كانی عه‌فرین.
ئه‌و گۆرانیبێژه، خۆی ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی ئاماده كردووه و هه‌ر خۆیشی به ئامێری عود كاری میوزیكی بۆ كردووه، هه‌روه‌ها له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا گرته‌ی ڤیدیۆیی گۆرانییه‌كه‌ی تۆمار كردووه.
شایانی باسه چه‌ندین گۆرانیبێژ بۆ شاری عفرین گۆرانی و سروودیان گووتوه.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.