Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 01:51

راوێژکاری خامه‌نه‌ئی: ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌ سووریا خه‌رجمان کردووه‌ ده‌بێ بۆمان بگه‌ڕێته‌وه‌

براوه‌ی ئه‌م شه‌ره‌ی سووریا ئێران و رووسیان
راوێژكاری خامه‌نه‌ئی: ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌ سووریا خه‌رجمان كردووه‌ ده‌بێ بۆمان بگه‌ڕێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

یه‌حیا ره‌حیم سه‌فه‌وه‌ی راوێژكاری عه‌لی خامه‌نه‌ئی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت پێویسته‌ ئێران ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌م چه‌ند ساڵه‌دا له‌ سووریا خه‌رجی كردووه‌، هه‌ر بۆیه‌ش ئێستا له‌ كانگایه‌كی ئه‌م وڵاته‌ كار بۆ ده‌رهێنانی ماده‌ی كانزایی فوسفات ده‌كه‌ین.

به‌وته‌ی ئه‌م جه‌نه‌ڕاڵه‌ی سوپای پاسداران، حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئاماده‌یه‌ له‌ سه‌رچاوه‌كانی نه‌وت و گاز و فۆسفات قه‌رزه‌كه‌ی خۆی به‌ ئێران بداته‌وه‌، هه‌ڵبه‌ت ئێران له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی كار له‌سه‌ر كانزایه‌كی فوسفاتی سووریایه‌ بۆ ده‌رهێنانی ئه‌م ماده‌یه‌ له‌ژێر زه‌ویی.

سه‌فه‌وی پێشبینی كرد كه‌ نوێژه‌ن كردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سووریا چه‌ندین ساڵ ده‌خایه‌نێت و 300 تا 400 ملیار دۆلاری بودجه‌ی پێویسته‌.

ئه‌م راوێژكاره‌ی خامه‌نه‌ئی وتیشی: راسته‌ ئێمه‌ پاره‌مان له‌ سووریا خه‌رج كرد، به‌ڵام براوه‌ی ئه‌م شه‌ڕه‌ ئێران و رووسیان. چونكه‌ رووسه‌كان گرێبه‌ستی 49 ساڵی و بنكه‌ی سه‌ربازییان وه‌رگرتووه‌. وابزانم ئێرانیش ده‌توانێ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سووریا گرێبه‌ستی درێژخایه‌نی سیاسی و ئابووریی واژۆ بكات و ئه‌و پارانه‌ی خه‌رجی كردووه‌ بیگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆخۆی.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.