Erbil 33°C سێشەممە 24 ئەیلوول 16:27

عەبادی: سوپای عێراق و پێشمەرگە بۆ یەمەکەمینجار لە مێژوو لە یەک سەنگەر شەڕیان کرد

لە دووەمین رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن
کوردستان TV
#7
100%

حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گوتارێکیدا لە کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن رایگەیاند کە سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە بۆ یەمەکەمینجار لە مێژووی عێراق لە یەک سەنگەردا بە یه‌کەوە لە دژی داعش شەڕیان کرد.

عه‌بادی گوتی: "سوپای عێراق و پێشمەرگە بۆ یەمەکەمینجار لە مێژووی عێراق لە یەک سەنگەردا شەڕیان کرد، ئەمەش لەکاتێکدایە لە رابردوودا ئەو دوو هێزە لە سەردەمەکانی دکتاتۆریەک لە دژی یەکدی شەڕیان دەکرد".

عه‌بادی  له‌ وتاره‌كه‌یدا، داوای لە وڵاتانی هاوپایەیمان کرد وەک چۆن لە شەڕدا هاوکاری عێراقییان کردووە لە قۆناخی بونیادنانەوەش هاوکاریان بکەن.

گوتیشی: "لێرەوە داوا لە وڵاتانی هاوپەیمان دەکەین وەک چۆن لە شەڕی تیرۆری هاوکاریان کردین، هیواخوازین لە قۆناخی ئاشتی و  بونیادنانەوەشدا لەپێناو ئایندەیەکی باشتر بۆ نەوەی ئێستا و داهاتوومان هاوکاریمان بکەن".

عەبادی گوتیشی لە دوای قۆناغی داعش لە عێراق کار بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش دەکەین و ھێزە ئەمنییەکان کار دەکەن بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش.

عەبادی باسی لەوە کرد کە بە نیگەرانییەوە دەڕواننە کێشەکانی ناوچەکە. لەبارەی چارەسەرکردنی کێشە نێوخۆییەکانیش جەختی لە گفتوگۆ کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.