كاتژمێر 4ـی ئێوارەی سبه‌ى یەكشەممە 2018/2/18، كە دەكاتە ساڵیادی تیرۆركردنى "فرەنسۆ هەریری"، بەشێك لە فیلمە سەركەوتووەكانی سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەڵەتیی سینەمای دژی تیرۆر نمایش دەكرێت.
بەشێك لەو فیلمانەی كە لە فێستیڤاڵەكەدا بەشدارییان كرد و خەڵاتیان بەدەست هێنا، لەو مەراسیمەدا دووبارە نمایش دەكرێتەوە.
ساڵانە لە ڕۆژی 18ـی شوباتدا، كە دەكاتە ساڵیادی تیرۆركردنی شەهید "فڕەنسۆ هەریری"، چەندین چالاكیی جۆراوجۆر لە هەولێر ساز دەكرێن.
فرەنسۆ هەریری، له‌ساڵی 1937 لە شارۆچکەی هەریری سەر بە پارێزگای هەولێر هاتووەتە دونیاوه‌و خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندى لە هەریر و شەقلاوە و هەولێر تەواو کردووە و له ساڵی 1960 بۆتە مامۆستا‌و له ساڵی 1963 چووه‌تە رێزەکانی شۆڕشی مه‌زنى ئەیلوولەوە.
بەهۆی لێهاتوویییهوه، لە کۆنگرەی نۆیەمی پارتیدا بە ئەندامی یەدەگ و دواتریش بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی هەڵبژێردراوە، لە شۆڕشی نوێ‌دا چەندین پله‌ى لێپرسراوێتی گرتووەتە ئەستۆ، لەوانەش لێپرسراوی لقی دووى پارتى لە هەردوو بەرەی جودو بەرەی کوردستانی، كه نوێنەرایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانی کردووە.
هه‌روه‌ها لە هەردوو کۆنگرەی 11 و 12دا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتى هەڵبژێردراوەو لە ساڵی 1992ەوە فرەنسۆ هەریری ئەندامی پەرڵەمان و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی بووە.
لە18ی شوباتی 2001 و لە ئەنجامی کردەوەیەکی تیرۆریستی‌دا، فرەنسۆ هەریری له شارى هه‌ولێر تیرۆر کرا.
له‌رێوره‌سمى به‌خاك سپاردنى ته‌رمى شه‌هید فره‌نسوا هه‌ریریدا كه ده‌یان هه‌زاركه‌س له هه‌موو لایه‌كى كوردستانه‌وه به‌شدارییان تیادا كرد ، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى وتى: كاك فره‌نسۆ نه یه‌كه‌مین شه‌هیدى پارتییه‌و نهئاخر شه‌هیدی پارتیش ده‌بێت و ئه‌وه‌ى ولاتێك رزگار بكات ده‌بێ قوربانى بدات، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى رۆژى 23ى شوباتیش له كۆتاى پرسه‌كه‌دا له په‌یامێكدا رایگه‌یاند" ده‌بێ به ئاشتى و یاسا‌و حه‌ق و عه‌داله‌ته‌وه رووبه‌ڕووى تیرۆر‌و خراپه‌كارى و تێكدان ببینه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانیش سێ رۆژ ماته‌مینى گشتى له هه‌رێمدا راگه‌یاند، هه‌مان رۆژ حزب و لایه‌نه سیاسییه كوردستانى و عێراقییه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شیان به‌ست و ئه‌و كاره تیرۆریستییه‌یان ئیدانه كرد و سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش په‌یامێكى پێشكه‌ش به گه‌لى كوردستان كرد‌و تیایدا وتبووى فره‌نسۆ هه‌ریرى به ئایین مه‌سیحى بوو له‌سه‌ر رێبازى ئازادیخوازانه‌ى بارزانى نه‌مر بووه به حزبایه‌تیش پارتی بووه به‌نه‌ته‌وه ئاشورى و به تێكۆشانیش نیشتیمانى كوردستانى بووه.
هه‌ر بۆ سه‌ركۆنه كردنى ئه‌و كاره تیرۆرییه رۆژى 26شوبات جه‌ماوه‌رى شارى هه‌ولێر خۆپیشاندانێكى یه‌كجار گه‌وره‌یان ئه‌نجامدا هه‌رله‌وێدا له‌سه‌ر داواكارى جه‌ماوه‌رى شارى هه‌ولێر یاریگاى وه‌رزشى هه‌ولێر به یاریگاى شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریرى ناو نرا چونكه هاوكارێكى دڵسۆزى بزاڤى وه‌رزشى بوو له هه‌رێمدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.