رۆژێك له خۆت پرسیوه جیاواز له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵه‌كانی تر بۆچی له ژێر پێی ئه‌سپ (ناڵ) داده‌نرێت .
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌بێ یه‌كه‌م جار بزانیین (سم) چییه؟ له‌وكاته‌ی ئه‌سپ له‌توانای هه‌یه كاری گه‌وره ئه‌نجام بدات له كێڵگه‌كان لێره‌دا رۆڵی سم ده‌رده‌كه‌وێت ، كه هاوكاره بۆ پاراستنی قاچه‌كانی له‌و كه‌ته‌ی جه‌سته‌گرانه‌ی (باره‌كه‌ی) ده‌جوڵێت .
ئه‌و سمه‌ی ئه‌سپ له ماده‌ی پرۆتین كه پێده‌وترێت (كیریاتین) پێكدێت كه هه‌مان پرۆتین له (قژو نینۆك )ی مرۆڤ پێك دێت ،كه‌واته سمی ئه‌سپ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام گه‌شه ده‌كات ئه‌مه‌ش واده‌خوازێت به‌به‌رده‌وام ئه‌م سمه ببرێته‌وه (ئه‌سپ ساڵانه سه‌مه‌ی نوێ گشه‌ده‌كات).
لێره‌دا رۆڵی (ناڵ) ده‌رده‌كه‌وێت بۆ پارستنی (سمه)ی ئه‌سپ له ڕزی بوونی و كۆنترۆڵی ئه‌سپ له‌رێگا سه‌خته‌كان و پێشبركێكان ، هه‌روه‌ها رۆڵی (ناڵ)ی ئه‌سپ له‌وه‌دایه كه هاوكاره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خێرایی گه‌شه‌ی سمه‌ی ئه‌سپ .
(ناڵ)ی ئه‌سپ چه‌ندین جۆری هه‌یه به‌پێی ئه‌ركی ئه‌سپ ده‌گۆرێت ئه‌و ئه‌سپه‌ی كاری بارهه‌ڵگر ده‌كات جیاوازه له‌وه‌ی بۆ پێشبركی هه‌روه‌ها به پێی كه‌شوهه‌واش (ناڵ)ی ئه‌سپ دیارده‌كرێت.
ناڵی ئه‌سپ له‌رێگه‌ی (بزمار)ی كورت له ژێر پێی ئه‌سپ جێگیر ده‌كرێت به جۆرێك كه ئازار به ئه‌سپ كه نه‌گه‌یه‌نێت .
مێژووی به‌كار هێنانی (ناڵ)ی ئه‌سپ بۆ سه‌ده‌ی شه‌شه‌می (پ.ز) رۆمانییه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه ناڵه‌كان له ئاسن تێكه‌ڵاو له پێڵاوی پێستی دورستده‌كرا ، به‌جۆرێك بوو دورستكردنی (ناڵ)ی ئه‌سپ پیشه‌یه‌كی زۆر گرنگ بووه چونكه چاره‌سه‌ری هه‌ندێ نه‌خۆشی ئه‌سپی ده‌كرد پێش دورست بوونی پزیشكی ڤێرتێرنه‌ری به‌م كاره‌یان ده‌گووت ناڵبه‌ند .
شایانی باسه (ناڵ) بۆ زۆربه‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵانه به‌كار دێت كه بارهڵگرن وه‌كو گودرێژ.
سه‌رچاوه/ شه‌به‌كه ئه‌بوونه‌واف
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.