Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:50

نمایشکارێکی گۆڤاری پله‌ی بۆی ده‌ڵێت په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ترامپ هه‌بووه‌

ترامپیش هه‌بوونی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌م خاتوون ره‌تكردووه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

نمایشكارێكی پێشووی گۆڤاری پله‌ی بۆی باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی نهێنی له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكادا هه‌بووه‌.

كارێن ماك گال  كه‌ پێشتر نمایشكاری گۆڤاری پله‌ی بۆی بووه‌، له‌ نامه‌یه‌كی هه‌شت لاپه‌ڕه‌ییدا كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، وتوویه‌تیی ماوه‌ی 9 مانگ به‌ نهێنیی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ترامپ هه‌بووه‌.

به‌وته‌ی ئه‌م ئافره‌ته‌ ته‌مه‌ن 46 ساڵییه‌، ترامپ هه‌مووجارێك زۆر هه‌ستیار بووه‌ به‌ مانه‌وه‌ی هه‌ر ئاسه‌وارێكی جه‌سته‌یی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان. خاتوو ماك گال ئه‌وه‌شی وتووه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ترامپ له‌ مانگی ئه‌پریلی 2007 كۆتایی هاتووه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ترامپیش هه‌بوونی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌م خاتوون ره‌تكردووه‌ته‌وه‌. 

هه‌روه‌ها وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاندووه‌: ئه‌وه‌ چیرۆكێكی درۆیینه‌ كه‌ هه‌موو خه‌ڵك ده‌زانن ئه‌مجۆره‌ تۆمه‌تانه‌ به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پاره‌ی بێده‌نگییه‌، ئه‌گه‌رنا سه‌رۆك كۆمار خۆی ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی هه‌بووبێت.

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.