Erbil 13°C چوارشەممە 04 کانونی یەکەم 12:00

جۆرێکی نوێ له‌ ئانتی بایۆتیک له‌ خاکدا دۆزرایه‌وه‌ که‌ زۆر به‌سووده‌

كه‌ ده‌توانێ هه‌وكردنه‌ زۆر به‌هێزه‌كان چاره‌سه‌ر بكات
جۆرێكی نوێ له‌ ئانتی بایۆتیك له‌ خاكدا دۆزرایه‌وه‌ كه‌ زۆر به‌سووده‌
کوردستان TV
100%

تیمی توێژه‌رانی زانكۆ راكفلێری ئه‌مریكا ده‌سته‌یه‌ك له‌ جۆره‌كانی ئانتی بایۆتیكیان له‌ خاكدا دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌توانێ هه‌وكردنه‌ زۆر به‌هێزه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.

به‌گوێره‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌م پێكهاته‌ نوێیه‌ كه‌ ناوی " مالاسیدین "ـه‌، چه‌ندین جۆری هه‌وكردن چاره‌سه‌ر ده‌كات كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و ئانتی بایۆتیكانه‌ی ئێستای بازاڕ خۆڕاگرن و به‌وان له‌ناو ناچن.

به‌گوێره‌ی دوایین توێژینه‌وه‌كان ئه‌و نه‌خۆشییه‌ هه‌ودارانه‌ی كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئانتی بایۆتیكه‌كان خۆڕاگرییان په‌یدا كردووه‌، بوونه‌ته‌ كێشه‌ی زۆر گه‌وره‌ بۆ باری ته‌ندرووستیی دانیشتووانی جیهان. به‌ جۆرێك كه‌ ئه‌م جۆره‌ له‌ نه‌خۆشییه‌كان ساڵانه‌ 700 هه‌زار قوربانیی وه‌رده‌گرن.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.