فه‌یله‌سوف و ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی رایده‌گه‌ێنێ، ده‌بێ باش بزانین كه كورد باشترین و راستگۆترین هاوپه‌یمانن و نابێ به دیكتاتۆره‌كان بفرۆشین، دوێنێ كورد له كه‌ركوك به خامه‌نه‌یی فرۆشرا و ئه‌مرۆش له عه‌فرین به ئه‌ردۆغان فرۆشرا .
بێرنارد لێڤی، فه‌یله‌سوف و ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی له لێدوانێكدا بۆ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان رایگه‌یاند: په‌یامی من زۆر روونه كورد به‌ها و نرخی زۆری له پێناو مرۆڤایه‌تی داوه له به‌رامبه‌ر به‌ربه‌ریه‌تی داعشدا، ده‌بێت له‌مه تێبگه‌ین و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش باش بزانین كه كورد باشترین و راستگۆترین هاوپه‌یمانن و نابێ به دیكتاتۆره‌كان بفرۆشین، دوێنێ كورد له كه‌ركوك به خامه‌نه‌یی فرۆشرا و ئه‌مرۆش له عه‌فرین به ئه‌ردۆغان فرۆشرا .
هه‌روه‌ها گوتیشی : ئه‌مه جیا له‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووییه ،شه‌رمه‌زارییه‌كی مه‌زنیشه بۆ رۆژئاوا ، مێژووی مرۆڤایه‌تی ده‌بێت نرخی ئه‌م بێ مرۆڤایه‌تییه بدات، له ئاكامیشدا داری خه‌باتی پێشمه‌رگه به‌ر ده‌گرێت و كوردستان سه‌ربه‌خۆ ده‌بێ .
لێڤی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا په‌یامێكی ئارسته‌ی پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان كرد گووتی: روو له پێشمه‌رگه‌كان ده‌كه‌م و ده‌ڵێم ده‌زانم ئه‌وان دڵته‌نگن و خیانه‌تییان لێكراوه ، به‌ڵام ده‌بێت له‌وه‌ش دڵنیابن كه له رۆژئاوا دۆستان هه‌یه،.
لیڤی راشیگه‌یاند: سیاسه‌توانانی رۆژئاوا درۆیان كرد، به‌ڵام ئه‌مه تا كۆتایی ئاوا نابێ و به زوویی هه‌ڵه‌كانی خۆیان چاك ده‌كه‌نه‌وه .
دارِشتنهوهی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.