دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو، دینا ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی به‌ناوی (خۆشه‌ویستم) بڵاو كرده‌وه، نیاز وایه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر، له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) ده‌ڵێت: سه‌رجه‌م كاره‌كانی ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی دینا ته‌واو بووه، ته‌نها كاری بڵاوكردنه‌وه‌ی ماوه، كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
شایانی باسه ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی دینا له چه‌ندین گۆرانی كوردی و عه‌ره‌بی پێكهاتووه و هه‌ڵكه‌وت زاهیر خۆی ئاوازی بۆ سه‌رجه‌م گۆرانییه‌كان ئاماده كردووه.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.