Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:50

زه‌وی له‌رزه‌ریه‌ک باشوور و ناوه‌ڕاستی مه‌کسیکۆ سیتی هه‌ژاند

تا ئێستا هیچ ئامارێك له‌ قوربانییانی رووداوه‌كه‌ له‌به‌رده‌ست نییه‌
زه‌وی له‌رزه‌ریه‌ك باشوور و ناوه‌ڕاستی مه‌كسیكۆ سیتی هه‌ژاند
کوردستان TV
100%

رۆژی هه‌ینی زه‌وی له‌رزه‌یه‌ك به‌ هێزی 7.2 به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر باشوور و ناوه‌ڕاستی مه‌كسیكۆ سیتی پایته‌ختی وڵاتی مه‌كسیكی هه‌ژاند. به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئامارێك له‌ قوربانییانی رووداوه‌كه‌ له‌به‌رده‌ست نییه‌.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی زه‌وی له‌رزه‌كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاوڵاتییانی شاره‌كه‌ هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی شاری مه‌كسیكۆ سیتی به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی خۆیان له‌ مه‌ترسیی.

ده‌زگای زه‌ویناسیی و بومه‌له‌رزه‌ی ئه‌مریكا سه‌نته‌ری بومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌ 53 كیلۆمه‌تریی باشووری رۆژهه‌ڵاتی پینۆتێپا له‌ باشووری ویلایه‌تی ئۆكساكا خه‌مڵاندووه‌ و به‌راوردیشی كردووه‌ كه‌ قووڵاییه‌كه‌ی 24 كیلۆمه‌تر له‌ خواره‌وه‌ی ئاستی زه‌ویی بووه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.