Erbil 12°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 11:50

ئەمڕۆ کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن ده‌ستپێده‌کات و سێ رۆژ بەردەوام دەبێت

کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن لە وڵاتی ئەڵمانیا دەستپێدەکات
کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ هه‌ینی کاتژێر 4:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان، کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن لە وڵاتی ئەڵمانیا دەستپێدەکات، کۆنفڕانسەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و تێیدا باس لە چەندین تەوەر دەکرێت. 

لە هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە کۆنفڕانسەکەدا دەکات، بەپێی زانیارییەکان سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفڕانسەکەدا لەگەڵ چەندین بەرپرس و سەرکردەی جیهان کۆدەبێتەوه‌. 

هاوکات مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە فەرمی بانگهێشتی کۆنفرانسەکە کراوە .

لە رۆژی یەکەمی کۆنفڕانسەکەدا ژمارەیەک سەرکردە و کەسایەتیی دیار گوتەیان دەبێت، لەوانەش سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، سکرتێری رێکخراوی ناتۆ، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، ئەمیری قەتەر، سەرۆکی ئۆکراینا و جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا. 

هەر لە یەکەمین رۆژی کۆنفڕانسەکەدا چەند پانێڵێک بە بەشداریی ژمارەیەک لە سەرکردە و کەسانی پسپۆڕ بەڕێوەدەچن، لەوانەش پانێڵێک بۆ تاوتوێکردنی "هاوئاهەنگی بواری سەربازیی لە یەکێتیی ئەوروپا و ناتۆ" بە بەشداریی جێگری سکرتێری گشتیی ناتۆ، وەزیری بەرگریی نەرویج، وەزیری بەرگریی ئیستۆنیا و لیندزی گراهام، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا. 

کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن کۆنفڕانسێکی ساڵانەیە لەبارەی سیاسەتی ئاسایشی نێودەوڵەتی و لە ساڵی 1963ەوە بەڕێوەدەچێت و ساڵانەش زیاتر لە 350 سەرکردە و کەسایەتی دیار لە زیاتر لە 70 وڵاتی جیهانەوە بەشداریی له‌و كۆنفڕانسه‌ دەکەن. 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.