Erbil 12°C دووشەممە 06 کانوونی دووەم 13:58

مەسروور بارزانی گەیشتە ئەڵمانیا

له‌ كۆنگره‌ی ئاسایشی میونخ به‌شدار ده‌بێت
کوردستان TV
#7
100%

مەسروور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە وڵاتی ئەڵمانیا.

ئەمڕۆ پێنجشەم 15ی شوبات، مەسروور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە ئەڵمانیا و بڕیارە لەوێ بەشداری كۆنفڕانسی ئاسایشی جیهان لە میونخ بكات و لەگەڵ چەندان گەورە بەرپرسی وڵاتانی تری دنیا دیدار و گفتوگۆی بكات.

ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە ماوەی ڕابردوو بە فەرمی لەلایەن كۆنفڕانسی ئاسایشی جیهان لە شاری میونخی ئەڵمانیا داوەتنامەی بەشداربوونی ئاراستە كراوە، تا لە كۆنفڕانسەكە بەشداری بكات.

بڕیارە كۆنفڕانسی ئەمساڵی ئاسایش لە میونخ لە 16 شوبات/فێبرایەر واتە سبەی هەینی دەست پێ بكات تا 18ی مانگ بەردەوام دەبێ و زیاتر لە سەرۆكی 20 وڵاتی دنیا و 40 وەزیری بەرگری و 40 وەزیری دارایی وڵاتانی جیا جیا و سەدان كەسایەتی تەناهی و نوێنەری دەزگە تەناهییەكانی وڵاتانی دنیا و پسپۆرانی تایبەتی ئەم بوارە لەم كۆنفرانسەكە بەشدار دەبن.

كۆنفرانسی ئاسایشی میونخ لە ساڵی 1963ەوە تا ئێستا ساڵانە لە كۆتایی مانگی كانوونی دووەم/یەنایەر و  مانگی شوبات/فێبرایەر لە شاری میونخی وڵاتی ئەلمانیا بەڕێوە دەچێ، ساڵانە دەیان سەرۆك و سەرۆك وەزیران و وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ و بەرپرسانی باڵای تەناهی وڵاتان بەشداری تێدا دەكەن و پرسە گرنگەكان و ئەو هەڕەشە تەناهییانەی ڕووبەڕووی جیهان دەبنەوە، بە وردی گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.