گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی، ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15/2/2018ی ھەردوو ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ناوەندیی یەکێتی، پێشنیاز کرا كه ڕۆژی 5/3/2018 بۆ بەستنی کۆنگرەى یهكێتى دیاری بکرێت.
ڕوونیشی کردەوە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە، بە مەبەستی بڕیاردان لەمبارەیەوە.
له لایهكى ترهوه مەحموود سەنگاوی، سەرکردە له یەکێتیی نیشتمانی كوردستان ئەوەی ئاشکرا کرد، کە ڕەشبینە بەوەی لەم کۆبوونەوەیەدا وادەی ئەنجامدانی کۆنگرە دیاری بکرێت.
لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ هەفتەنامەی (باس) کە بڕیارە لە ژمارەی داهاتوو ڕۆژی سێشەممە 20/2/2018 ناوەڕۆکەکەی بڵاو بکرێتەوە، مەحموود سەنگاوی ئاشکراى کرد، لە ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە نامەیەکیان بۆ نێردراوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 15/2/2018، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناوەندی و ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی لەبارەی دیاریکردنی ڕۆژی کۆنگرەی یەکێتی بەڕێوە دەچێت.
وتیشى" پێم وانییە ئەو کۆبوونەوەیە هیچ ئەنجامێکی هەبێت و لێی ڕەشبینم و پێم وانییە لەوەشدا هیچ بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.