نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی گۆڕانی په‌سه‌ند كرد.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خاوه‌ن چوار وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌ك بوو به پله‌ی وه‌زیر، له 15ی ئۆكتۆبه‌ری 2015ـه‌وه، وهزیرهكانییان له پۆسته‌كانییان دوورخرانه‌وه و وه‌زاره‌ته‌كانیش به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بران.
به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانیش، بڕیاریاندا به فه‌رمی نامه‌ی ده‌ست له كاركێشانه‌وه پێشكه‌ش به سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15/2/2018 ده‌ست له كاركێشانهوهكانییان په‌سه‌ند كرا.
گۆڕان له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خاوه‌ن چوار وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌ك بوو ئه‌وانیش وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و ئابووری، ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، پێشمه‌رگه، بازرگانی و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی پێ‌درابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.