Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:52

قوتابییه‌ک له‌ قوتابخانه‌که‌ى خۆى 17 قوتابى ده‌کوژێت

قوتابییه‌ك به‌ چه‌كه‌وه‌ خۆى ده‌كات به‌ قوتابخانه‌كه‌ی و قوتابییه‌كان به‌ بارمه‌ته‌ ده‌گرێت
قوتابییه‌ك له‌ قوتابخانه‌كه‌ى خۆى 17 قوتابى ده‌كوژێت
کوردستان TV
100%

له‌ ویلایه‌تى فڵوریداى ئه‌مریكا قوتابییه‌ك به‌ چه‌كه‌وه‌ خۆى ده‌كات به‌ قوتابخانه‌كه‌ی و قوتابییه‌كان به‌ بارمه‌ته‌ ده‌گرێت و پاشان ته‌قه‌ى هه‌ره‌مه‌كى ده‌كات و 17 قوتابى گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

قوتابییه‌كه‌ ناوی نیكۆلاس كروزه‌ و ته‌مه‌نی 19 ساڵه‌ و پێشتر قوتابى قوتابخانه‌ى ئاماده‌ییى ستونیمه‌ن دوگلاس بووه‌ له‌ ویلایه‌تى فڵوریداى ئه‌مریكا و چه‌ند كێشه‌یه‌كى ده‌روونى هه‌بووه‌، دوێنى چوارشه‌ممه‌ له‌ كاتى ده‌وامى فه‌رمى قوتابخانه‌كه‌ تۆمه‌تبار ده‌چێته‌ ناو قوتابخانه‌كه‌ و زه‌نگى ئاگادارى لێداوه‌ تا قوتابییه‌كان ده‌ربێنێ و بیان خاته‌ هۆڵێكه‌وه‌ و دواتر ته‌قه‌ى هه‌ره‌مه‌كى كردووه‌ و 17 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و له‌ نێو كوژراوه‌كاندا كریس هیكسونی ته‌مه‌ن 46 ساڵ بوو كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌رزش بووه‌.

دواى رووداوه‌كه‌ تۆمه‌تبار خۆشى راده‌كا له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كان و وه‌ك قوتابیه‌كى ترساو خۆى نیشانده‌دا تا له‌ پۆلیس خۆى دوورده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام پۆلیس توانیان تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن.

نیكۆلاسى تۆمه‌تبار پێشتر قوتابى هه‌مان قوتابخانه‌ بووه‌ و به‌هۆى نه‌خوشى ده‌رونى و ره‌فتارى نه‌شیاو و پابه‌ند نه‌بوونه‌وه‌ له‌ قوتابخانه‌كه‌ ده‌ركرابوو.

توێژه‌ره‌وه‌كان له‌ ئێستادا به‌ دواى ئه‌وه‌دا ده‌گه‌رێن كه‌ تۆمه‌تبار پێش ته‌قه‌كردنى زه‌نگى ئاگادارى لێداوه‌ و قوتابیه‌كانى خستبێته‌ هوڵێكه‌وه‌ و دواجار ته‌قه‌ى لێیان كردبێ، تا به‌رزترین سزا بدرێت كه‌ له‌ سێداره‌دانه‌.

به‌ پێى میدیاكانى ئه‌مریكا، له‌ ئاكامى هێرشه‌كه‌ 17 قوتابى گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و چه‌ند قوتابییه‌كیش برینداربوونه‌.

 

له‌ ده‌یلی مه‌یله‌وه‌
ئاماده‌كردن/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.