سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا رایده‌گه‌ێنێ، ده‌مانه‌وێت به‌رنامه موشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بخه‌ینه ژێر چاودێرییه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێت بكرێت له‌پێناو ئاسایشی ناوچه‌كه‌دا.
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند: ده‌بێت به‌رنامه موشه‌كییه باڵیستییكیه‌كه‌ی ئێران بخرێته ژێر چاودێریی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، ئه‌وه‌ش له هه‌وڵی توندكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كاندا به‌رامبه‌ر ئێران و له هه‌مان كاتدا پاراستن له ڕێكه‌وتنه ناوه‌كییه‌كه كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات بكشێته‌وه لێی.
گوتیشی: ده‌بێت باس له‌و موشه‌كانه بكرێت كه په‌یوه‌ندییان به ئێرانه‌وه هه‌یه و له یه‌مه‌ن و سوریا به‌كارده‌هێنرێن چونكه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی هاوپه‌یمانه‌كانی فه‌ڕه‌نسا.
گوتیشی: سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌وانه‌یه هه‌ندێك كات هۆكار بێت بۆ ناجێگیری ناوچه‌كه و ئێمه ده‌بێت له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئێرانی‌دا گفتوگۆ بكه‌ین.
ماكروچن راشیگه‌یاند: باوه‌ڕم وایه هه‌موو جۆره‌كانی چاره‌سه‌ری سه‌ربازیی بۆ ئه‌و ڕه‌وشه هه‌ڵه‌ن.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه: ڕۆیته‌رز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.