ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14/2/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ژه‌نه‌راڵ جین جۆزێف ڤۆتێل فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ییی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكی كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و شاندێكی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی سه‌ربازی و دیپلۆماسیی ئه‌مه‌ریكی، ئاماده بوون، دۆخی سەربازی و ئـەمنیی عیراق و هەرێمی کوردستان و قۆناغی دوای لەناوبردنی داعش خرایە بەر باس، هەروەها دوا پێشهاته‌كانی گفتوگۆی لیژنه ته‌كنیكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دیداره‌كانى هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى و حه‌یده‌ر عه‌بادى له به‌غدا و داڤۆس تاوتوێ كرا و هیوایان خواست هه‌ردوولا بگه‌نه چاره‌سه‌رێك بۆ ته‌واوى كێشه‌كان به‌پێی ده‌ستووری عێراق.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی پشتگیرى و هاوكارییه سه‌ربازییه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌مه‌ریكای بۆ پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژی داعشدا و دابینكردنى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و مه‌شق و ڕاهێنانى بۆ پێشمه‌رگه كرد و هیوای به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانى خواست، ئاماده‌ییى هه‌رێمى كوردستانیشى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه ژه‌نه‌راڵ ڤۆتێل سوپاسی ئه‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه كرد كه له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سه‌رباز و مهشقكارانی ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه، به‌رده‌وامیی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌یشی بۆ هێزی پێشمه‌رگه دووپات كرده‌وه. به‌ڕێزیان پشتگیرى و خۆشحاڵیی خۆی به دیالۆگى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕی.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و شه‌ڕی دژی تیرۆر له عێراق و سووریا به‌تایبه‌تی، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو، له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا دووپاتیان كرده‌وه كه شكستهێنان به تیرۆر ته‌نیا له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه به‌دی نایه‌ت، به‌ڵكو پێویسته به‌رنامه‌ڕێژی بۆ له‌ناوبردن و شكستپێهێنانی هزر و پرۆگرامی تیرۆرستان بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.