Erbil 32°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 12:18

ڕوون نییە هەڵبژاردن لە پارێزگای کەرکووک ئەنجام بدرێت

لەكۆتایی 2018دەدا هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق ئەنجام دەدرێت
کوردستان TV
#7
100%


كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق لەدوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەكۆتایی ساڵی 2018 ئەنجام دەدرێت.

حازم ریدینی وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند: ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق لەدوای ئەنجامدانی هەڵبژادنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق لەكۆتایی ساڵی 2018دەدا ئەنجام ده‌درێت.

هەورەها گوتیشی: ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق لە90% لەم ساڵدا ئەنجام دەدرێت.

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: دڕێژكردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی ئێستا لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی وەزیران دەبێت.

حازم ریدینی ئاماژەی بەوەش كرد: تاوەكو ئێستا ڕوون نییە هەڵبژاردن لە پارێزگای كەركوك ئەنجام بدرێت و ئەو پرسە لەئایندەدا یەكلا دەكرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.