کەشناسى هەرێم ڕایگەیاند، پێشبینى دەکرێت ئێوارەى هەینى شەپۆلێکى تر‌ى باران بارین ڕوو لە هەرێم بکات.
بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم بەشى پێشبینى، بڵاویکردەوە له ئێواره‌ى رۆژى هه‌ینى نزمه پاڵه‌په‌ستۆى ده‌ریاى سوور كارده‌كاته سه‌ر ناوچه‌كانى باشوورى هه‌رێم و ئیداره‌ى گه‌رمیان و ناوه‌ڕاستى عێراق، باران بارین به ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاو له‌م ناوچه‌یه‌دا ده‌بارێت و پاشان باران بارین روو له ناوچه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێم ده‌كات.
هەروەها دەڵێت، رۆژانى شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه كاریگه‌رى ئه‌م شه‌پۆڵه له‌سه‌ر هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت، پێشبینى ده‌كرێت رۆژى یه‌كشه‌ممه، زۆرترین ڕێژه‌ى باران بارین له ناوچه شاخاوییه‌كانى (پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆك) ببارێت.
دەشڵێت، له هه‌ندێ ناوچه هەرێم ده‌بێته هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاو و له ماوه‌ى كاریگه‌رى ئه‌م شهپۆلەدا پێشبینى به‌فر بارینیش له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كان ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ نزم بوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما و زیادبوونى خێرایى باو له هه‌ندێ كات بۆ سه‌رووى 30كم له كاتژمێرێكدا، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌رى دروست بوونى هه‌وره تریشقه‌ش هه‌یه.
کەشناسى هەرێم ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، رۆژى دووشه‌ممە له كاته‌كانى شه‌ودا كاریگه‌رى ئه‌م شه‌پۆڵه له‌سه‌ر هه‌رێم لاواز ده‌بێت و رۆژى سێشه‌ممە كۆتایى دێت.
لە کۆتایى ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پێشبینى ده‌كرێت له ماوه‌ى هاتنى ئه‌م شه‌پۆڵه له هه‌ندێ ناوچه، ڕێژه‌ى باران بارین بگاته سنوورى 100 ملم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.