له گوندی به‌رسیرین به هۆی باران بارینی زۆره‌وه گابه‌ردێكی شاخی به‌رسرین كه‌وته خواره‌وه‌و هیچ زه‌ره‌رێكی گیانی و ماددی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه.
كه‌وتنه خواره‌وه‌ی گا به‌رده ئاسته‌نگی هاتوچۆی بۆ هاوڵاتیان دروستكردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و گونده ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی"هامڵتۆن" كه رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان سۆران و چۆمانه.
شایه‌نی باسه ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران كه ده‌روازه‌یه‌كی سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌و مه‌ڵبه‌ندێكی بازرگانی گه‌وره‌یه له نێوان باشوور‌و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و رێگه‌یه به‌م هۆیه‌شه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ئاسته‌نگ بۆ بازرگانان و بارهه‌ڵگرانی ئه‌و مه‌رزه دروست بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.