له شاری هه‌ولێر هاوشێوه‌ی وڵاتانی جیهان رۆژ ڤاڵانتاین ئه‌م رۆژه به شێوه‌ی جیاجیا به‌ڕێده‌كرێت.
له رۆژی ١٤ی شوباتی هه‌موو ساڵێكدا، له سه‌رانسه‌ری جیهان، وه‌كو رۆژی خۆشه‌ویستی رێز له‌م رۆژه ده‌گیرێت و عاشقان رۆژێكی تایبه‌ت به‌سه‌ر ده‌به‌ن، له‌م رۆژه‌دا زۆر كه‌س له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كانییان جه‌ژن ده‌گێڕن و نامه‌ی عاشقانه ده‌گۆڕنه‌وه یان كاتێكی پڕ له خۆشی به‌سه‌رده‌به‌ن. له هه‌رێمی كوردستانیش هاوشێوه‌ی وڵاتان، ئه‌م رۆژه به شێوه‌ی جیاجیا به‌ڕێده‌كرێت و عاشقان روو له دوكانه‌كانی گوڵفرۆشی ده‌كه‌ن تا گوڵی سوور پێشكه‌ش به خۆشه‌ویسته‌كانیان بكه‌ن و خاوه‌نی دوكانێكی گوڵفرۆشیش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه چه‌ند رۆژێك پێشتر خه‌ڵك سه‌ردانی دوكانه‌كانییان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژی ڤالانتیایندا گوڵه سووره‌كانییان به شێوه‌یه‌كی جوان بۆ ئاماده بكه‌ین.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.