لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایده‌گه‌ێنێ، له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كی هه‌لپه‌رستی‌و خۆپه‌رستی، كه میلله‌ته‌كه‌مان له‌باشوری كوردستان له‌میحنه‌تدایه، بچیته به‌غداو هانیبده‌یت كێشه‌ی بوددجه‌و مووچه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت.
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیادا، له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی مه‌ڵبه‌ندی سۆران‌و كۆمیته‌ی رێكخستنی چۆمان و كاديرانی یه‌كێتیی، له‌ده‌ڤه‌ری چۆمان‌و باڵه‌كایه‌تی، رایگه‌یاندووه: له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كی هه‌لپه‌رستی‌و خۆپه‌رستی، كه میلله‌ته‌كه‌مان له‌باشوری كوردستان له‌میحنه‌تدایه، بچیته به‌غداو هانیبده‌یت كێشه‌ی بوددجه‌و مووچه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی ده‌شڵێ: ئه‌وانه‌ی به‌رگه‌یان نه‌گرت مام كفنه‌كه‌ی زه‌رد ببێت‌و له‌یه‌كێتیی لایاندا، ده‌بێ باجی مێژوو بده‌ن، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نه‌یانهێشت كفنه‌كه‌ی مام زه‌ردببێ، له‌یه‌كێیتی لایاندا‌و رایگه‌یاند: هه‌ڤاڵان یه‌كێتیی له‌ناخی خۆتاندا زۆرتر له‌ئێستا ببوژێننه‌وه له‌ناخی خۆتاندا، دڵنیابن ئه‌گه‌ر ویژدانمان هه‌بێ، ئه‌وا رۆحی مام سزامان ده‌دات، ئه‌گه‌ر ویژدانیشمان نه‌بێ، ئه‌وا رۆحی مام‌و شه‌هیده‌كانیشمان بۆ گیرفان، فه‌رامۆش ده‌كه‌ین.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه: چاو‌دێر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.