به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: له میانه‌ی پشكنین و چاودێریه‌كانی لیژنه‌ی پشكنین و چاودێری بازاڕ قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر له رێكه‌وتی 13-2-2018 لیژنه‌ی پشكنین و چاودێری بازار به سه‌رپه‌رشتی قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر توانرا سه‌ردان و پشكنین بۆ(8) شوێنی جیا جیا بكه‌ن له سنوری شاری هه‌ولێر و ناحیه‌ی عینكاوه .
راشیگه‌یاندووه: له‌سه‌ر سكالای هاووڵاتیان سه‌ردانه‌كان بۆ چه‌ند چێشتخانه و كۆگا و سوپه‌رماركێتێك بوو كه كه‌م وكوڕیه‌كانی ئه‌و 8 شوێنه‌مان تۆماركرد .
پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاند: ئه‌و شوێنانه‌ی پێچه‌وانه‌ی ڕێنماییه‌كان بوون كاردانه‌وه‌ی یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت و به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه‌كانی لیژنه‌ی پشكنین و چاودێری بازاڕ له قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر خواردنگه‌یه‌ك داخرا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.