Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:21

کۆمسیۆن ئامادەیە لەیەک کاتدا ھەڵبژاردنەکان ئەنجام بدات

بڕیارە 12ی ئایاری ئەمساڵ، ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڕێوەبچێت
کوردستان TV
100%


کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەیی بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاکان لە یەک کاتدا دووپاتدەکاتەوە.
 
"موعتەمەد موسەوی" ، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند ، کۆمسیۆن خشتەیەکی وردی بۆ رێکخستنی کارەکان و ئامادەکاریی بۆ پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان داناوە و لەئێستا رێژەی لە 70%ی کارەکان بەپێی ئەو خشتەیە کۆتاییھاتووە ، 'وتیشی، ھەرچەندە دواکەوتنی پەسەندکردنی یاسای ھەڵبژاردنەکان شڵەژانی لەبەردەم کارەکانی کۆمسیۆندا دروستکرد ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کۆمسیۆن بەردەوامیی بەکارەکانی داوە و تواناشی ھەیە لەیەک کاتدا پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجام بدات.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق دووپاتیشیکردۆتەوە کە کۆمسیۆن لەرووی دارایی و لۆجستیەوە ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان و زۆرینەی ئاستەنگەکانی تێپەراندووە  ، بەڵام  ئەوەی لە ئێستادا وەک بەربەستێک لەبەردەم کارەکانیانی کۆمسیۆندا ماوە ئامادەکردنی لیستی کاندیدەکانە کە بەھۆی کەمتەرخەمی حزبەکانەوە تا ئێستا ناوی کاندیدەکان نەگەیشتۆتە کۆمسیۆن و تۆمار نەکراوە.

بڕیارە 12ی ئایاری ئەمساڵ، ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڕێوەبچێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.