بەهۆی جێبەجێنەکردنی داواکارییەکان فراکسیۆنە کوردستانییەکان جارێکی دیکە دانیشتنی پەرلەمانی عێراقیان لەبارەی بودجە بایکۆت کرد، بەوهۆیەش رێژەی یاسایی تەواونەبوو و دانیشتنەکە بۆ ماوەیەک دواخرا.
فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ره‌تیده‌كه‌نه‌وه رێگه بده‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا بوودجه‌ی ساڵی 2018ـی عێراق تێپه‌ڕێنێ. به‌هۆی نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری له به‌شی بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، داوا له سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌كه‌ن له‌وباره‌یه‌وه هه‌ڵوێستی هه‌بێت ورایانگه‌یاندووه، بۆ رێگه‌گرتن له تێپه‌ڕاندنی بوودجه‌كه به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا، له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌راندا مانده‌گرن".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13/2/2018 موسه‌ننا ئه‌مین، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له هاوكاره‌كانی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ رووده‌دات، به‌رده‌وامیدانه به‌و به‌رنامه هه‌ڵه‌یه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ خستنه‌ڕووی بوودجه و خوێندنه‌وه بۆكردن و ده‌نگ له‌سه‌ردانی په‌یڕه‌وی ده‌كات. ئێمه وه‌ك فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان یه‌كهه‌ڵوێستین و رێگه‌مان نه‌دا دانیشتنی په‌رله‌مان له‌سه‌ر بوودجه به‌ڕێوه‌بچێت و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقمان ناچاركرد، بڕگه‌ی په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته هه‌ڵبگرێت.
ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، عه‌بادی به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌یه‌وێت له‌مپه‌ر بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران درووست بكات و هه‌وڵیش ده‌دات دیسان بیبڕێته‌وه. ئێمه‌ش دوای دانیشتنێكی دوور و درێژ هیچمان له سه‌رۆكوه‌زیران ده‌ستنه‌كه‌وت و لێی بێ‌ئومێد بووین.
موسه‌ننا ئه‌مین گووتی: فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق مانده‌گرن و به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا رێگه به ئه‌نجامدانی هیچ دانیشتنیك ناده‌ین بۆ تێپه‌ڕاندنی بوودجه، تا ته‌واوی مافه‌كانی كورد و هه‌رێمی كوردستانی تێدا نه‌بێت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: ئه‌و دانیشتنه‌ی ئه‌مڕۆ كرا یاسایی نییه و تانه‌ی لێ ده‌ده‌ین، ئه‌وه‌ی سه‌لیم جبووری ده‌یكات پێچه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجوومه‌نه. داوا له سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌كه‌ین، وه‌ك پارێزه‌ری ده‌ستوور، رێگه له‌و پێشێلكاریانه بگرێت كه به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و رێگه نه‌دات یاری به چاره‌نووسی گه‌لی كوردستان بكرێت.
لای خۆشیه‌وه پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند فراکسیۆنە کوردیەکانی پەرلەمان بەردەوام دەبن لەبایکۆتکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان کە باسی پڕۆژە یاسای بوجەی تیدا بکرێت.
شاخەوان عەبدوڵا ئه‌ندامی پەرلەمانی عێراق له‌سه‌ر لیستی پارتی رایگه‌یاند ئەمڕۆش هەرکاتێک باسی بوجە بکرێت کۆبونەوەکە تێکدەدەین، گوتیشی جگە لە ئێمەی كورد، لە ئێستادا سوننە و نوێنەرانی پارێزگاكانی باشووریش بەشداری لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بودجەوە ناكەن و بایكۆتی دەكەن، چونكە حكومەت پڕۆژە یاساكەی بۆ پەرلەمان ناردووەتەوە و داواكاریی ئەوانیشی جێبەجێ نەكردووە، بۆیە گەر بەو شێوەیە بەردەوام بێت، ناتوانن پڕۆژەیاسای بوودجە تێپەڕێنن.
لای خۆیەوە ئەحمەدی حاجی رەشید، بریادەری لیژنەی دارایی، لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی پەرلەمان باسیان لەوەکردووە، پرۆژە یاسای بودجە نایاساییەو نادەستووریە، "ئەگەری ھەیە، لە دادگای فیدراڵی سکاڵا تۆمار بکەین.
گوتیشی،"بە باشمان زانی، تێبینی و داواکانی کورد لە کۆبوونەوەکە بخەینەڕوو، تا سبەینێ نەڵێن لە خوێندنەوەی دووەمدا بۆ تێبینییەکانتان پێشکەش نەکرد.
هاوکات شیرین دینۆ، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند، ئێمە هەر 5 فراکسیۆنە کوردستانییەکە (پارتی، یەکێتی، گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتوو) یەکهەڵوێستین و کۆبوونەوەکەمان بایکۆت کردووە.
بەختیار شاوەیس، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند، ئێمە ھەوڵماندا دانیشتنەکە تێکبدەین، چونکە دەیانویست خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاسای بودجە بکەن، کە 50 ڕۆژە ھاتووە بۆ پەرلەمان، "بەشی یەکەمی دانیشتنەکانمان تێکدا، پاش ئەوەی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوانمان دروستبوو لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.