په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی پارتی رایده‌گه‌ێنێ، سێ پێشمه‌رگه ده‌ستگیركراوه‌كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به گروپی ئاڵا سپیه‌كان نییه‌و له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه ئیعتیرافیان پێكراوه.
ئه‌شواق جاف، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیَراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی دادوه‌ر بۆ بینی ئه‌و سێ كه‌سه كورده‌ی، كه به تۆمه‌تی ئه‌ندام بوونیان له گروپی ئاڵا سپیه‌كان ده‌ستگیر كرابوون، ئه‌مڕۆ سه‌ردانم كردن له گرتوخانه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی موسه‌نا له به‌غدا و له‌گه‌ڵیان قسه‌م كرد، له ڕاستیدا ئه‌وانه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌و گروپه‌وه نییه، له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی و كاره‌بادا دانیان به‌وه‌دا ناوه.
گوتیشی:ئه‌و پێشمه‌رگانه پێشتر شه‌ڕی داعشیان كردووه و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به‌و گروپه‌وه نییه.
ئه‌شواق جاف ڕاشیگه‌یاند، نه‌ریمان حسێن حه‌سه‌ن پێشتر له‌گه‌ڵ كه‌ریم وه‌هاب ئه‌حمه‌د كێشه‌یان هه‌بووه، كه دراوسێ بوون، بۆیه له‌كاتی ئه‌شكه‌نجه‌داندا كه‌ریم ناوی ئه‌وی هێناوه، واته نه‌ریمان دوور و نزیك په‌یوه‌ندی به كێشه‌كه‌وه نییه و هیچ شتێكی له‌سه‌ر نییه.
سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستگیركردنیان ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئه‌مانه گوایه پێشتر پێشمه‌رگه بوون و دواتر چوونه‌ته ڕیزه‌كانی گروپی ئاڵا سپیه‌كان و دژی هێزه ئه‌منیه‌كانی عیراق شه‌ڕیان كردووه،: به‌ڵام له ڕاستیدا وانییه، چونكه ئه‌مانه به بیانووی بوونی چه‌ك له ماڵه‌كانیان ده‌ستگیركراون، كه گوایه له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپانه كاریان كردووه.
ئه‌شواق جاف گوتیشی:بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌و سێ هاووڵاتییه پێشمه‌رگه كورده‌ی گرتوخانه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی موسه‌نا پێویسته دوو ڕێكار له لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیواكه‌یانه‌وه بگیرێته‌به‌ر، من به‌م نزیكانه سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشه‌رگه و لیواكه‌یان ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌یان بۆ جێبه‌جێ بكرێت، یه‌كه‌م ده‌ركردنی نوسراوێك له لیوای 134ی پێشمه‌رگه‌وه، كه ئه‌وانه پێشمه‌رگه‌ن. دووه‌میش، ده‌بێت ئه‌و لیوایه ژماره‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی، كه میلاكی خۆی بووه پێشتر بینوسێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌راورد بكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌كانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، به‌م شیوه‌یه كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌ستگیركراون ئه‌مانه‌ن: ناویان (ڕه‌حیم مه‌جید حارس، جێگری ئه‌فسه‌ری خانه‌نشینه، نه‌ریمان حسێن حه‌سه‌ن له لیوای 134ی فه‌وجی 3 له باره‌گای ئه‌و فه‌وجه ده‌وامی كردووه، كه‌ریم وه‌هاب ئه‌حمه‌د له لیوای 134 فه‌وجی 3 سریه‌ی 2 ده‌وامی كردووه له داقوق.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.