به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له راگه‌یه‌نراوێكیدا رایگه‌یاند: پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی دزیاری له جۆری ( توێتا كرۆلا/ته‌كسی) مۆدێل 2011 له لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر ( مكافحه ) ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا .
راشیگه‌یاندووه: به‌پێی زانیاریه‌كانی پۆلیس ئه‌و ئۆتۆمبێله له سلێمانی دزراوه و شۆفێره‌كه‌شی به بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر و به مادده‌ی 461 به‌ند كرا و ئۆتۆمبێله‌كه‌ش له بنكه‌ی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر ده‌ستبه‌سه‌ره.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه: به بڕیاری دادوه‌ر به مادده‌ی 453 فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تباری یه‌كه‌م ده‌رچوو كه هه‌ستاوه به دزینی ئه‌و ئۆتۆمبێله، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.