Erbil 21°C پێنجشەممە 26 ئەیلوول 00:21

پەرلەمانتارێکی کوێت: حکومەتی عێراق فاشیلە و نابێت پارەی بخرێتە دەست

حكوومەتی بەغدا پێویستە لێپێچینەوەی لەگەڵدا بكرێت
پەرلەمانتارێكی كوێت: حكومەتی عێراق فاشیلە و نابێت پارەی بخرێتە دەست
کوردستان TV
100%

پەرلەمانتاریكی وڵاتی كوێت رەخنە دەگرێ كە لە وڵاتەكەی كۆنگرەی بنیاتنانەوەی عێراقی لەخۆ گرتووە و رایگەیاند: حكوومەتی بەغدا تۆمەتبارە بە هەرەسهێنان و پێویستە لێپێچینەوەی لەگەڵدا بكرێت.

سەفا هاشم پەرلەمانتاری كوێت لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی  تویتەردا پەندێكی چینی هێناوەتەوە و دەڵێ: بەر لەوەی ماسیەكەم پێ ببەخشی، تێمبگەیەنە چۆن راوی بكەم ، وەك دیارە حكومەتە یەك لەدوا یەكەكانی عێراق لە دۆسیەی ئاوەدانكردنەوەی وڵاتەكەدا شكستیان هێناوە و خزمەتگوزاری ئەوتۆیان پێشكەشی گەلەكەیان نەكردووە، ئایا بۆچی 100 ملیار دۆلاریان پێ بدرێت؟

سەفا هاشم راشیگەیاندووە: كە حكومەتی عێراق فاشیلە و نابێت بەو شێوەیە پارە بخرێتە خزمەتی و ناكۆكی زۆر لە نێوان لایەنەكانیدا هەیە و گەندەڵیش سەرجەم جومگەكانی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە.

 

سوهێل تاهیر/ كوردستان تیڤی

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.