هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی ( أ . م . أ ) له‌دایك بووی سالى 1983، دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ئاشتی له قه‌ڵادزێ، به برینداری گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ، كه ئاسه‌واری 4 فیشه‌ك به جه‌سته‌یه‌وه بوو.
به‌وته‌ی خۆی له دوكانه‌كه‌یدا 4 كه‌س به‌بیانوی چه‌ند پرسیارێك بانگیان كردووه و دواتر به ئۆتۆمبێلێك كه جۆره‌كه‌ی نه‌زانراوه بردویانه بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار‌و پاشان دایده‌به‌زێنن و به چه‌كی جۆری (ده‌مانچه) ته‌قه‌ی لێ ده‌كه‌ن و به‌و هۆیه‌شه‌وه ناوبراو بریندار ده‌بێت.
دواتر مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس ده‌گه‌نه شوێنی ڕووداوه‌كه به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه و به بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تباره‌كان ده‌رچووه، كه دوان له تۆمه‌تباره‌كان ناسراون. هه‌روه‌ها برینداره‌كه‌ش بۆ چاره‌سه‌رى ڕه‌وانه‌ى شارى سلێمانی كرا‌و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
ئامادەکرنی/ شکۆ کەناری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.