Erbil 4°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 21:23

کۆبوونه‌وه‌ی هەفتانەی هاوپه‌یمانییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش به‌رێوچوو

به‌رده‌وامی‌ هێرشه‌كانی‌ عه‌فرین كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی‌ تیرۆرستان ده‌بێت
کوردستان TV
#7
100%


له‌كۆبوونه‌وه‌ی هەفتانەی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی‌ دژ به‌داعش كه‌ له‌شاری‌ هه‌ولێر به‌رێوه‌چو، ته‌ئكید له‌و كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وامی‌ هێرشه‌كانی‌ سه‌ر عه‌فرین كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی‌ تیرۆرستان ده‌بێت.

ئه‌مرۆ دوشه‌ممه‌، به‌سه‌رپه‌رشتی كه‌ریم سنجاری وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ به‌وه‌كاله‌ت‌و به‌ئاماده‌بوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌، فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌‌و نوێنه‌رانی وڵاتانی هاوپه‌یمان، كۆبوونه‌وه‌ی هەفتانەی هاوپه‌یمانییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش هه‌ولێر به‌رێوچوو.

به‌پێی‌ راگه‌یه‌نراوی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌، له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه‌ باس له‌روداوه‌كانی‌ عه‌فرین‌و رۆژئاوای‌ كوردستان كراو ئه‌وه‌یان خسته‌رو كه‌ به‌رده‌وامی‌ ئه‌و بارودخه‌ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی‌ تیرۆرستان ده‌بێت به‌تایبه‌تی‌ له‌باكووری سوریاو ئه‌گه‌ری هاتنه‌وه‌یان بۆ عیراق.

له‌و روه‌وه‌ نوێنه‌رانی وڵاتانی هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش داوایان له‌حكومه‌تی‌ عیراق كردوه‌ هێزی‌ زیاتر له‌سنوره‌كانیان له‌گه‌ڵ سوریا جێگر بكه‌ن بۆ رێگاگرتن له‌چالاكی‌ تیرۆرستان.

هاوكات كه‌ریم سنجاری وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ به‌وه‌كاله‌ت تیشكی‌ خستۆته‌ سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌كرگرتووه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكاو دیدارو كۆبوونه‌وه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ ئه‌و وڵاته‌. ناوبراو رایگه‌یاند، په‌یوه‌نده‌یه‌كانی‌ ئێستای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌ و ئه‌مه‌ریكا، كاریگه‌ریی باشی ده‌بێت له‌سه‌ر باشتركردنی‌ په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان‌ و حكومه‌تی‌ عێراق.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.