بەھۆی ڕووداوێکی ھاتووچۆوە لە سە رێگایه‌كی سه‌ره‌كی له سنووری پارێزگای سلێمانی كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له بنكه‌ى پۆلیستى به‌رده‌قاره‌مان به كوردستان تیڤی راگەیاند" ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی نێوان سلێمانی - به‌رده‌قاره‌مان ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌نێوان چوار ئۆتۆمۆبێل ڕوویدا، له ئه‌نجامدا كه‌سێك به‌ناوی( ر ،ح ،ش) ته‌مه‌ن 45 ساڵ گیانی له‌ده‌ست دا و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه دوای ڕووداوه‌كه هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنه ڕووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه و ته‌رمه‌كه‌ش ڕه‌وانه‌ی پزیشكیی دادی سلێمانی كرا‌و برینداره‌كانیش ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كراون بۆ چاره‌سه‌رى پێویست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.