وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە شاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان.
كه‌مێك پێش ئێستا جۆن ئێف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرا.
چاوەڕێ دەکرێ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە.
شایه‌نی باسه فەرەنسا لەو وڵاتە پێشەنگانەیە، کە دوای ھێرشی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە کۆتاییی ساڵی 2014 بۆ سەر ھەرێمی کوردستان، بە ناردنی چەک و راوێژکاری سەربازی، ھاوکاریی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.